هەرێم نیوز
چاکسازی گەوران هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات لە بارەی چەند دەنگۆیەک لە وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری دەنگان دەکرێت لە سزادراوان.
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی ڕایگەیاند، سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە وە دوورن لە ڕاستی کە لە چەند سایت و پەیجێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کراونەتەوە و باس لە وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری دەنگان دەکرێت لە سزادراوان لە نێو بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە لایەن پۆلیسەوە.
ئاشکراشیکرد، ئەو کارمەندانەی کە لە نێو چاکسازیەکانن هەمووی کارمەندی هێزی جێبەجێکارن وە بە یاسای چاکسازی بەرکار لە پەڕلەمانی کوردستان ئەرک و کاریان ڕێکخراوە و سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتین وە بە هیچ جۆرێک داوای کارتی بایۆمەتری دەنگان لە سزادراوان نەکراوە.
باس لەوەشکرد، لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داوای زانیاری لەسەر ئەو سزادراو و کارماندانە کراوە کە لە ڕۆژی دەنگدان لە نێو چاکسازیدان و کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە، داوا لە گشت لایەک دەکەین پشت بە سەرچاوە فەرمیەکان ببەستن و دووربکەونەوە لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست.