هەرێم نیوز
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری حکومەتی فیدراڵی لە ماوەی رابردوودا بەتایبەت لە کاتی بەرێوەچونی مەراسیمەکانی یادی عاشورا بەرهەمەکانی (خەیار ، تەماتە و پیاز ، کولەکە و شوتی ) هاوردەی عیراق بکرێت کە ئەمەش پێچەوانەی ڕۆژمێری هاوبەش و پەسندکراوی کشتوکاڵی بوو، بووەهۆی زیانگەیاندن بە بەرووبومی ناوخۆی جووتیاران.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، ئەمرۆ لەسەر پێداگری بێگەرد تالەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بریار درا بۆ پاڵپشتی جوتیاران و بە بازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند، ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراقی بڕیاریدا بە داخستنی مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێرینە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم، کە لە بنەرەتدا لە سەر بنەمای خەمخۆری و پەرۆشی و داکۆکیەکانی بێگەرد تاڵەبانی بووە لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری جوتیاران و بە دەمەوەچوونی داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان ،بە تایبەتی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین ، سیدەکان و دەشتەکانی هەولێر و دهۆک. کە لە ئێستا دا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەبووە کێشەکانیان چارەسەرکراو و بەرهەمەکانی هەرێم دەچێتە بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق .