هەرێم نیوز
لە بەردەم دوو هەفتەی ئاگرین و پڕ ململانێ دا چ لە چامپیۆنس لیگ و چوونی قۆناغی 8 بەرامبەر ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی چ دواتر لە دیر کلاسیکەری ئەڵمانیا بەرامبەر دۆرتمۆند بایرن یارییەکی گەورەی ئەنجام دا کە دێربی باڤاریا بوو بەرامبەر ئۆگسبۆرگ کە هەمیشە کێشە بووە بۆی و ئاستەنگی هاتۆتە بەردەم، بەڵام هاوڕێکانی مۆسیالا باشترین و ناوازەترین یارییان ئەنجام دا سەرەڕای ئەوەی یارییەکەش لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بوو توانییان بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر ڕکابەرەکەی هەرێمەکەیان تۆمار بکەن و بە ئاسودەیی خۆیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئینتەر پاش ئەویش دۆرتمۆند ئامادە دەکەن.
ئەنجامی کۆتایی یاری
ئۆگسبۆرگ 1 3 بایرن میونشن