دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

هەرێم نیوز

بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و هەناردەکردنەوەی نەوت و دامەزراوەی خانەنشینی گشتی، دوو تەوەری گفتوگۆکان دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.

لە بڕگەی یەکەمدا، دواپێشهاتەکانی پەیوەست بە گفتوگۆی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ژێڕ ڕۆشنایی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ و کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیا نەوتییەکان لەمبارەیەوە دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا، پێشنیاری ڕەشنووسی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان، لەژێر ڕۆشنایی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی بڕیاری دادگاری فیدراڵی گفتوگۆ دەکرێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP