دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 3 هەفتە

جەنگەکانی چامپیۆنس لیگ گەڕانەوە

هەرێم نیوز

بڕیارە ئەمشەو سێ شەممە و سبەی شەو چوار شەممە تەواوی یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوە بچێت کە تیایدا دوو یانەی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا هاوشان لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی و یانەیەکی فەڕەنسی کێبڕکێ دەکەن.

ئەمشەو بایرن میوانداری ئینتەر دەکات و ئارسیناڵ میوانداری ڕیاڵ مەدریدی هەڵگری نازناوی وەرزی ڕابردوو دەکەن لە کاتێک دا سبەی شەو چوار شەممە بەرشەلۆنە میوانداری دۆرتمۆند دەکات و پاریس سانت جێرمان میوانداری ئەستۆن ڤێلا دەکات.

لیستی تەواوی یارییەکانی چوون:

یارییەکانی ئەمشەو سێ شەممە

بایرن ئینتەر کات 10 ی شەو
ئارسیناڵ ڕیاڵ کات 10 ی شەو

لیستی یارییەکانی شەوی چوار شەممە

بەرشەلۆنە دۆرتمۆند کات 10 ی شەو
پاریس ئەستۆن ڤێلا کات 10 ی شەو



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP