دواین هەواڵ

ڤیدیۆ‌

 پێش 3 هەفتە

چنگیان تاکە گوندە تەمومژاوییەکەی کوردستان

هەرێم نیوز
٭ چنگیان گوندە دێرین و جوانەکەی شارباژێڕ لەپارێزگای سلێمانی، لەڕووی ئیدارییەوە دەکەوێتە ناحیەی سیتەکی سەر بەقەزای چوارتا.

٭ ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هێشتا تەمومژ لەسەر مێژووی دروست بوون و ڕەچەڵەکی دانیشتووانەکەی هەیە.بەشێک لەمێژوونووسان بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی چینییەکانی دەگەڕێننەوە، بەڵام خەڵکەکەی دەڵێن " ئێمە کوردین و ئامادەنین دان بە بەڵگەی مێژووناساندا بنێن ".
\

٭ کوردۆ شابان، نووسەر، کە خۆی بەچنگیانی دەزانێت، لە بابەتێکدا بەناونیشانی گوندێکی چینی لەشارباژێڕ، باس لەوەدەکات گوندی چنگیان، بنەچەکەی بۆ چین و ئێران دەگەڕێتەوە، مێژوویەکی دووری هەیە، بەڵام ئیشی زاستی لەبارەی ئەو مێژووەوە نەکراوە کە بۆ هەرێمی چانگان (chang'an(ـی چین دەگەڕێتەوە.

٭ دەشڵێت "بەپێی گێڕانەوەیەک کە کەریم خانی زەند، مێژووناس و گەڕیدە باسی لێوە دەکات، یەکێک لەفەرماندەکانی سوپای جەنگیز خان، ناکۆکی لەگەڵیدا دروست دەبێت و ئەویش بۆ ئەوەی ژیانی خۆی بپارێزێت، لەدەستی هەڵدێت. دەشگوترێت بەهۆی نامەکانی ئەوەوە زانیارییان لەسەر ئەم شوێنەی جیهان پێ دەگات و بە هەڵمەتی داگیرکاری دێن تا گەمارۆی هەولێر دەدەن و بەغدا وێران دەکەن" .

٭ کەسەکە کە ڕەنگە ناوی "چین گین یان" بێت، کوڕێکی هەبووە بە ناوی "شاچینس" لە ئێران ژنێکی دیکە دەهێنێت و کوڕێکی بەناوی "شابان" لێ دەبێت، پێش ئەوەی بپەڕێتەوە و ئەو ئاوەدانییە لە شارباژێڕ بۆ خۆی دروست بکات کە ئێستە پێی دەڵێن چنگیان.

٭ هەر بۆ زانیاری، مەنگۆل بەپێی جیۆگرافیای ئێستە، بەسەر وڵاتانی مەنگۆلیا، چین، ئەفگانستان و ڕووسیا دابەش بوون. زۆرینەکەیان لە چینن و بنەچەکەیان بۆ ماڵباتی تانج دەگەڕێتەوە کە دەکاتە هەرێمی چانگان.

٭ کوردۆ جەخت لەوەشدەکاتەوە، هەرچەندە نازانین چەندی ئەو مێژووەی لەسەر گوندی چنگیانە بەتەواوی ڕاستە، بەڵام ئەوی ڕوونە، چنگیانییەکانی لە بەرەی "شاچنس"ـن، ئێستەش هەندێکیان چاو و برۆیان باریکە. چنگیانییەکانی بەرەی شابان (وەک من) چاو و برۆیان ئەستوورە. هەروەها لە شاری مەهاباد خزممان هەیە کە بەرەی شابانن.

٭ ئەم نەخشەیە کە لە ئەرشیڤی عوسمانی دەرهاتووە و دامناوە (لە 21ی حوزەیرانی 1323ی زایینی چاپ کراوە) دەری دەخات کە گەورەترین گوند لە شارباژێڕدا چنگیان بووە، ڕەنگه لەو کاتەدا هەر چنگیانیش هەبووبێت، چونکە تەنیا ئەو ناوە لە ناوچەکەدا تۆمار کراوە. (نەخشەکە باوکم لە ئیستانبووڵەوە لەڕێی هاوڕێیەکی باکوورییەوا پەیدای کردووە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP