هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی پێنج حاڵه‌تی نوێی تای خوێنبه‌ربونی ڕاگه‌یاند و دوپاتیكرده‌وه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2025ه‌وه ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتوه‌ته 19 كه‌س.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، دۆخی په‌تازانیی سه‌باره‌ت به تای خوێنبه‌ربون بۆ 19 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێنج حاڵه‌تی نوێ تۆماركران".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌نێو توشبوه‌كاندا دو حاڵه‌تی مردن تۆماركراون، توشبوه‌كانی دیكه‌ش له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان".
ئاماژەی بەوەشکرد، توشبوه‌كان به‌جۆرێكن كه له پارێزگای زیقاڕ حه‌وت توشبو، له پارێزگای كه‌ركوك چوار حاڵه‌تی توشبون و دو حاڵه‌تی حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون، له پارێزگای موسه‌ننا سێ حاڵه‌ت، له نه‌ینه‌وا یه‌ك، به‌سڕه یه‌ك، ره‌سافه‌ی به‌غدا یه‌ك، میسان یه‌ك، واست یه‌ك توشبویان تۆماركردوه".
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك تۆماركردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی نوێی تای خوێنبه‌ربونی ڕه‌تكرده‌وه و جه‌ختیشیكرده‌وه، دۆخی فه‌رمی په‌تازانیی له پارێزگاكه‌دا سنورداره به ته‌نها چوار حاڵه‌ت، له‌نێویاندا دو حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه.
تای خوێنبەربوون بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەر هەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت، نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، كە تا و سكچوون و ڕشانەوە و ئازار و خوێنبەربوونی لووت لە دیارترین نیشانەكانین.