دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 1 هەفتە

وەزارەتی کشتوکاڵ: سەرجەم ئاژەڵەکان دەشۆین

هەرێم نیوز
 رابەر محەممەد رایگەیاند، هەفتەیەکە تیمێکی ڤێتێنەری سەردانی ئاژەڵداران دەکەن و ئاژەڵەکانیان بە دەرمان بۆ دەشۆن. 
رۆژی دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، رابەر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریی وەزارەتی کشتوکاڵ لە لێدوانێکدا راگەیاند، هەموو ساڵێک لەم کاتانە، ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵان بڵاودەبێتەوە، بۆ ئەوان ئامادەکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: "هەفتەیەکە تیمێکی ڤێتێنەریمان پێکهێناوە، رۆژانە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن کە ئاژەڵیان لێیە، سەرەتا ئاژەڵەکان بە دەرمان دەشۆن، دواتر دەرزییان لێدەدەن تاوەکو ئەگەر ئەو ڤایرۆسە لەناو خوێنیشیان هەبێت، نەمێنێت."

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری داوا لە هاووڵاتیان دەکەن، دووربکەونەوە لە کڕینی گۆشتی سەر شەقام، چونکە ئەوان مەترسیدارن و هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسەکانن، گۆشتی تەندروست دەبێت لەدوای سەربڕینی ئاژەڵ 18 بۆ 19 کاژێر لە ساردکەرەوەکاندا بمێنێتەوە، چونکە 95٪ـی ڤایرۆسەکان ناچالاک دەکات و توانای گواستنەوە بۆ مرۆڤیان نامێنێت."

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی وەزارەتەکانی ناوخۆ، تەندروستی و کشتوکاڵ کۆدەبنەوە و کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەردەکەن و هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە، دەشڵێت: "هەموو ڤایرۆسێکی ئاژەڵان بۆ ماوەی 21 رۆژ مەترسیدارە، دوای ئەو کاتە هەر ڤایرۆسێک بێت لەناودەچێت و ئێمەش لەو ماوەیەدا رێکارەکان تووند دەکەین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP