دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

عێراق؛ 11 ئۆتۆمبێلی خوارمۆدێل دەستیان بەسەردا گیرا

هەرێم نیوز 

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە  دەستبەسەرداگرتنی 11 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕاگەیاند، كە لەناو سێ كۆنتێنەردا بونە و ویستویانە لە دەروازەی ئوم قەسری ناوەڕاستەوە داخڵی بكەن. 

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستەكە بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە خوار مۆدێلن و  ڕێگە بە هاوردەكردنیان نادرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئوم قەسری ناوەڕاست، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئوم قەسر، توانیویەتی دەستبەسەر سێ كۆنتێنەردا بگرێت كە 11 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی تێدابوە و ئامانج داخڵكردنی بوە بە نایاسایی.

بەگوێرەی ڕایگەیەندراوەكە، دوای پشكنین و پشتڕاستكردنەوە دەركەوتوە كە  دەستكاری ژمارەی شانسیەكانیانی ئەو ئۆتۆمبێلانە كراوە.

ئەوەشی خستەڕو، لیژنەیەك بە هاوكاری لەگەڵ ناوەندی گومرگی پێكهێنرا، هەروەها ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ئامادەكرا، ئۆتۆمبێلەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كران بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی گونجاو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP