دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

عێراق؛ دەست بەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

هەرێم نیوز 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی سنوور دەستیان بەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەری کەپتاگۆندا گرتووە، کە بە نیاز بوون لە سووریاوە بە ڕووباری فوراتدا بهێننە ناو عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی 4ی 2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵا وکردەوە تێیدا هاتووە، "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق و ڕێگریی لە بازرگانان و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرە نێودەوڵەتییەکان، هێزەکانمان توانیوویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن لە ناوچەی باغۆزی سنووریی نێوان عێراق و سووریا، بگرن."

ئەوەش هاتووە، "لە هە‌ڵمەتێکدا توانرا دەست بەسەر 11 کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن و چوار کیلۆ حەشیشدا بگرن، ماددەکان لەناو دەبەی پلاستیکیدا شاردرابوونەوە و سەریان داخرابوو، چونکە هەوڵیان دەدا بە ڕووباری فوراتدا بیگوازننەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP