دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع بانگێشتی عێراق کرا

هەرێم نیوز
وەزیری ڕۆشبیری عێراق بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ڕادەستی سەرۆککۆماری سووریا دەکات.

 بڕیارە لە 17ـی مانگی داهاتوو، لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕیوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا عێراق داوەتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لەو سەرکردانە ڕەوانە کردووە لە نێویشیاندا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا.

ئەحمەد بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمار بانگهێشتنامەیەکمان ڕادەستی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کرد بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی عەرەبی لە 17ـی مانگی داهاتوو لە بەغدا.

عەبدولڕەحمان جەزائیری، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرکردایەتی نوری مالیکی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: دوای ڕەتکردنەوەی بەرفراوان و گەورە لەلایەن هێزە سیاسییە عێراقییەکان و هاوکات گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بۆ بەغدا بەهۆی تێوەگلانی لە خوێنی عێراقییەکاندا، ئێمە بە دووری دەزانین ئامادە بێت."

 بە گوتەی ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە گەیشتوونەتە ئێمە لە دیپلۆماسیەتی عێراقییەوە، شەرع بەشداری لە لوتکەکەدا ناکات و کەسێک لە بری ئەو نوێنەرایەتی سووریا لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکات.

لە یەکەم ڕۆژی دیداری سلێمانی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکێک بوو لە میوانە سەرەکییەکانی دیدارەکە، بەشداری لە پانێڵێکدا کرد و ڕایگەیاند، نامەی بانگهێشتکردنی فەرمیمان بۆ سەرۆککۆماری سووریا ناردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP