دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

لە عێراق ڕۆژێک پشووی فەرمییە

هەرێم نیوز
ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە پشووی فەرمی دەبێت.

 ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بڕیاریاندا رۆژی پێنجشەممە، 1ی ئایاری 2025، بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بکرێتە پشوو.

باسی لەوەشکرد، بڕیارەکە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی یەک لە یاسای پشووی فەرمی ژمارە (12ـی ساڵی 2024) دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP