هەرێم نیوز
وهزیری دهرهوهی عێراق هۆشداریدا له كاردانهوهی "كارهساتبار" بۆ ناوچهكه ئهگهر دانوستانه دیپلۆماسییه بهردهوامهكانی نێوان ئهمریكا و ئێران شكست بهێنن.
فوئاد حسێن له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ئهشرق ئهلئهوسهت ڕایگهیاند، عێراق به توندی پشتگیری له پرۆسهی دانوستانی بهردهوامی نێوان واشنتن و تاران دهكات، هیوای خۆی بۆ گهیشتن به لێكتێگهیشتن و دهرئهنجامه ئهرێنییهكان دهربڕی كه خزمهت به سهقامگیری بكات.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وایکردووە بەغداد بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێت بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران.
ئاماژەی بەوەدا، گەمارۆکانی ئەمریکا کە بەسەر ئێراندا سەپێنراون، وایکردووە بەغداد بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەدا بگەڕێت بۆ هاوردەکردنی غازی ئێرانی، کە نزیکەی 33%ی کارەبای عێراق دابین دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان لەگەڵ چەند وڵاتێکدا لە ئارادایە، لەوانە تورکیا، ئوردن و دەوڵەتانی کەنداو، بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کارەبا.
راشیگەیاندووە، لە گفتوگۆكانیدا له واشنتۆن لەسەر بارودۆخی سوریا قسەیانكردووەو، ئیدارەی ئەمریکا هەشت مەرجی بۆ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق داناوه، لەنێو ئەو مەرجانەدا پرسێکی هەستیار بۆ هەردوولا هەبووە، ئەویش بوونی چەکدارانی بیانییە، ئەو ئەم پرسەی بەجێی نیگەرانی هەمووان ناوبردووە، بە وڵاتانی دەوروبەری سوریا و وڵانانی رۆژئاواشەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا لەژێر رۆشنایی ئاستەنگەکانی ئێستای عێراقدا پەرۆشە پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا.
جەختیشكردووە، عێراق هەوڵدەدات خۆی لە قەیرانەکانی ناوچەكە بەدور بگرێت و وڵاتەکەی بەشێک نییە لە کێشەکانی ناوچەکە بەڵکو هەوڵی ئەوە دەدات بەشێک بێت لە چارەسەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سەرکەوتوو بووین لە دورخستنەوەی وڵاتەکەمان لە ئاگری شەڕی ناوچەكەو کاردەکەین بۆ بەردەوامبون لەسەر ئەم سیاسەتە هاوسەنگە.