دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا؛ بەنیازی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان نین لەگەڵ سوریا

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، واشنتۆن پلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریادا نییەو، بەردەوام دەبێت لە هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی بەرامبەر بە سوریا بە ورییایەوە.

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی پەیامی ئەمریکا سەبارەت بە سوککردنی سزاکانی سەر سوریا رایگەیاند: واشنتۆن بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی وردی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە سوریاو، بە پشتبەستن بە کردەوەکانیان حوکم لەسەر دەسەڵاتى کاتی دەدات، جەختیشیکردەوە، لە ئێستادا بە نیازی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان نین لەگەڵ سوریادا.

هاوكات دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی سوریا رۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبووەتەوە، لە کاتێکدا حکومەتی سوریا بە دوای نەخشە رێگایەکی رووندا دەگەڕێت لە واشنتۆنەوە، سەبارەت بە چۆنیەتی زامنكردنی سوككردنی سزاكان بەشێوەیەكی هەمیشەیی .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP