هەرێم نیوز
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پلانێکی بۆ چاکسازی لە یاساکانی کۆچبەری ڕاگەیاند.
لەم دواییانەدا ڕاگەیەندرا کە ژمارەی ئەو داواکارانەی کە دێنە بەریتانیا لە ساڵێکدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن کەس، ئەمەش بووەتە هۆی پەرەسەندنی ناڕازیبوون لە دۆخی سیستەمی کۆچبەری بەریتانیا.
لە وتارەکەی ئەمڕۆدا ستارمەر وتی، یاسا نوێیەکان سەبارەت بە ڕێگریکردن نییە لە چوونە ناوەوەی خەڵک بۆ بەریتانیا، بەڵکو زیاتر ئەوەیە کە سیستەمی نوێ ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە بوونیان لە بەرژەوەندی نیشتمانی بەریتانیادایە بێنە وڵاتەکە.
ئیڤێت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، گۆڕانکارییە نوێیەکان سێ لایەنی سەرەکی دەگرێتەوە:
ژمارەی ئەو ڤیزایانەی کە بۆ کرێکارانی لێهاتوو دەدرێن ساڵانە 50 هەزار کەم دەکرێتەوە.
پێدانی ڤیزە بۆ چاودێری و هاوکاری بەساڵاچووان ڕادەگیرێت.
پێدانی ڤیزەی خوێندکار قورستر دەبێت، هەروەها پێویستە دامەزراوە پەروەردەییەکان بە وردی پێداچوونەوە بە فایلەکانی داواکاران بکەن.
جگە لەوەش کۆچبەران تەنها دوای ١٠ ساڵ مانەوەیان لە بەریتانیا دەتوانن داوای ڕەگەزنامە پێشکەش بکەن. ئەمجارە ئێستا پێنج ساڵە.