دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەوروپییەکانی چی داواکارییەکان لە ئێران کردووە؟

هەرێم نیوز

بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەو دانوستان و پێشنیارانەی کە وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا ڕۆژی هەینی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە جنێڤ پێشکەشی عەباس عێراقچی-یان کرد، "نا واقعی"ن و پێداگری لەسەر ئەو پێشنیازانە، دوو لایەن لە ڕێککەوتن نزیک ناکاتەوە.

دەشڵێت: بەهەرحاڵ ئێران پێداچوونەوە بە پێشنیارەکانی ئەوروپایی لە تاران دەکات و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا وەڵامەکانی خۆی دەخاتە ڕوو.

ئەو بەرپرسە هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەمانگەیەنێتە بنبەست و ئێران ئامادە نییە دانوستان لەسەر توانا بەرگرییەکانی خۆی بە بەرنامەی مووشەکیشەوە بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP