هەرێم نیوز
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی ئێزیدی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بڕیارێك كە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دراوە، د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد.
تێیدا هاتووە، بە مەبەستی ئاسانكاریی بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەت (ڕزگاربووانی ئێزیدی) كە ناویان لە لیستی ڕزگاربوواندا تۆمار كراوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە:
1-دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی گونجاو بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی.
2-لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەربە وەزارەتتان.
3- سوودمەندانی هەردوو خاڵی سەرەوە، تەنیا ئەو رزگاربووانە دەگرێتەوە كە لە لیستی رزگاربووانی بەردەست لەلایەنی پێوەندیداری حكوومەت ناویان تۆمار كراوە.