دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبوەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون دوادەخرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕایگه‌یاند، به‌ بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبوەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربو 24ی 7ی 2025 رابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەنگاونانی باشتر و لەپێناو تەواوکردنی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە تەواوبون، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبوەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربو 24ی 7ی 2025 رابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هاونیشتیمانیان دڵنیادەکەنەوە، وەزارەته‌كه‌ لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون ئەوانەی کارکردن تیایاندا بەردەوامە، کارەکانیان تەواوبکرێت و زۆرترین خێزان سودمەندبن، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆسەی دابەشکردنی یەکەکان کە لەچوارچێوەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دروستکراون، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامدەدرێت.

پێشتر و له‌ مانگی ئایاری 2022دا، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگه‌یاندبو، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبون لەسەر شێوەی شوقە بۆ هەمو هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و ده‌درێته‌ كرێنشینان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP