هەرێم نیوز
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو كێڵگە پەرلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرز بووەوە، بەڕ‌ێوەبەری سامانی ئاژەڵیش رایگەیاند، چەند رۆژێكی تر نرخی مریشك دادەبەزێت.
ئێستا لە بازاڕ و لە دوكانی مریشكفرۆشەكان، نرخی كیلۆیەك گۆشتی مریشك بە سێ هەزار و 750 دینارە، ئەم نرخەش بەراورد بە پێشوو زۆر بەرز بووەتەوە.
جه‌مال حسێن، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی ڕایگه‌یاندووە، “هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ساڵ سێ نه‌خۆشی باو له‌كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام له وه‌رزی گه‌رمادا زیاتر ده‌بن، بۆیه له ئێستادا زیانی زۆر به‌ر خاوه‌نی ئه‌و كێڵگانه كه‌وتوون و كه‌متر جوچك ده‌كه‌نه‌وه ناو كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی.
وتیشی، “له ئێستادا 614 پڕ‌ۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك له‌سلێمانی هه‌ن، كه توانای به‌رهه‌مهێنانیان له ئاستێكی به‌رزدایه، به‌جۆرێك رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 تۆن له‌گۆشتی مریشكیان هه‌یه، له‌كاتێكدا ناو شاری سلێمانی ڕۆژانه پێویستی به ته‌نها 150 تۆن گۆشتی مریشك هه‌یه”.
ئاماژەی بەوەشدا، “پێشتر له‌به‌ر زۆری خستنه‌ڕ‌ووی مریشك له‌بازاڕ‌دا، نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ناچاربوون به‌نرخێكی كه‌م مریشكه‌كانیان بفرۆشن، ئه‌مه‌ش زیانی به‌رچاوی پێگه‌یاندن”.
ئاماژەی بەوەشدا، به‌پێی كێشی مریشك نرخه‌كه‌شی ده‌گۆڕ‌ێت، بۆ نموونه هه‌تا كێشی مریشكه‌كه كه‌متر بێت نرخه‌كه‌شی كه‌مترده‌بێت، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌نێوان 3 هه‌زار بۆ 3 هه‌زار و 400 دینار دایه، دواتریش له‌ڕ‌ێگای كۆفرۆشه‌كانه‌وه كه 100 دینار بۆ 200 دیناری وه‌ك قازانج ده‌خرێته سه‌ری تا ده‌گاته ده‌ستی فرۆشیارانی مریشك و ئه‌وانیش بڕ‌ێكی دیكه پاره‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر و ده‌یگه‌یه‌ننه ده‌ستی هاووڵاتیان”.
جەختیشی كردەوە، “پێشبینی ده‌كه‌ین تاوه‌كو 10 ڕۆژی دیكه نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت، چونكه خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان جوچكێكی زۆریان كردۆ‌ته‌وه هۆڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و ئێستا له‌پێگه‌یشتندان”.