هەرێم نیوز
به بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سعوود بارزانى و ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى به‌ڵێن به بارزانى ده‌دات و ده‌ڵێت، " بەلێن بێت ڕێباز و فەرمان و دید و بوچوونەکانی جەنابت بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران و دادپەروەر، بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە و ئەرکی نیشتیمانی خۆمان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى ئاب به بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى بارزانى كه هاوكاتە له‌گه‌ڵ ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى، مه‌سروور بارزانى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، " جەژنی لە دایکبوونی باوک و سەرۆک و ڕابەر و پێشمەرگەی کوردستان و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموومان و بە تایبەتی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت. ئاواتەخوازم خوای گەورە بتانپارێزێت و تەندروست بن"
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى هاتووه، " خوزگە هەموومان دەمانتوانی لە ئاستی گەورەیی جەنابت خزمەت بکەین. بەڵێن بێت ڕێباز و فەرمان و دید و بوچوونەکانی جەنابت بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران و دادپەروەر، بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە و ئەرکی نیشتیمانی خۆمان".
له كۆتایشدا مه‌سرور بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت،" هەر بمێنیت بۆمان و هەر لە لوتکەی سەرکەوتندا بیت و پارتیش هەر لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بێت"