هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری دەداتە شۆفێران.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران، کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان:-
کەمکردنەوەی خێرایی
پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان
داگیرساندنی گڵۆپی تەم
بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندرووستیت
سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا ئەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێندرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.
لەکاتی پێویست دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بە هاناوە چوون:-
۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە ۱٠٠ سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC
۱۲۲ فریاگوزاری تەندرووستی
۱۱٥ بەرگری شارستانی
۱٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن
۱٠٦ ئاسایش