هەرێم نیوز
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، پشتگیری لە مافى چاره‌یخۆنوسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا دەكەین و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ئەمڕۆ سێشممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هه‌رێمى كوردستان به گرنگييه‌كى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت.
دەشڵێت، "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنوسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا، دوپات ده‌كه‌ينه‌وه".
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به‌ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه".
ئەوەشیخستەڕو، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسوده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ر‌ى بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.