هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرا دوو مێردمنداڵ تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی گەڕەکەکە کردووە و بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەکان تەقەکەرەکان دوو مێردمنداڵ بوون و هەڵگری بیری توندڕەوین و دانیان بەوەداناوە کە کردەوەکەیان لەبەر ئەوە ئەنجامداوە کە ئەوکەسانەی لەو بنکەیە بوون بە "کافر" دەزانن.
دوو مێردمنداڵەکە بههوتافى الله و اكبر كه چهكیان پێبوو هێرشیانكردهسهر بنكهى پۆلیس.
ئێستا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون و "لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
بههۆى پارچهى شوشهوه، یهكێك لهپۆلیسهكانى بنكهكه بریندارهو ڕهوانهى نهخۆشخانه كراوه.
سەرچاوەیەکیش لە فریاکەوتنی سلێمانی برینداربوونی پۆلیسێکی پشتراست کردەوە.
تا ئێستا ڕاگەیەندراوی فەرمی لەبارەی ئەم ڕووداوەوە بڵاونەکراوەتەوە.