دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: ‏ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە. بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش ڕێکەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتن. 

دەشڵێت لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت. 

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پۆستی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە تۆڕی ئێکس کە نووسیبووی: گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیهان - تورکیا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP