دواین هەواڵ

وەرزش‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ڕۆدریگۆ درەوشاوەیی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە سەردەمی خابی ئەلۆنسۆ وەرگرتەوە

هەرێم نیوز 

ڕۆدریگۆ درەوشاوەیی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە سەردەمی خابی ئەلۆنسۆ وەرگرتەوە و گومانەکانی دەوروبەری داهاتووی لە دوای هاتنی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕەواندەوە.

راهێنەرو ئیسپانییەکە پلانێکی ڕوونی بۆ داڕشت، دەرفەتی ئەوەی پێبەخشی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤینیسیۆس لە باڵی چەپدا ڕکابەری بکات، ئەمەش شتێک کە لە سەردەمی ئەنچیلۆتیدا نەدەکرا.

لە یارییەکەی بەرامبەر کایرات ئەلماتی کە 5-0بە سودی یانەی شاهانە کۆتایی هات، ڕۆدریگۆ لە خولەکی 70 هاتە ناو یاریگا و جیاوازییەکی دروستکرد،گۆڵی چوارەمی بە پاسێکی درەوشاوە بە کاماڤینگا دا، پاسی کاریگەری بۆ مباپێ و گولەر دابینکرد.

هەروەها دوو لێدانی  لە دەرەوەی ناوچەی سزا ئاڕاستەی گۆڵ کرد،دوای یاریەکە ئەلۆنسۆ دەستخۆشی لە ئاستە نایابەکەی کرد، بەتایبەت خۆگونجانی لەگەڵ مباپێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP