دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

میدیای ئیسرائیل: حوسییەکان بە مەشق بە هەزاران کەس دەکەن بۆ دزەکردنی بەرفراوان بۆ ناو ئیسرائیل

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی وای نێتی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە بەرپرسانی هەواڵگری و سەربازی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حوسییەکانی یەمەن، ڕاهێنان بە تیرۆریستان لە وڵاتانی دراوسێ دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوەی هێرشی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، حوسییەکان لە بەرنامەیەکدا بە ناوی “تۆفانی ئەقسا” هەزاران یان تەنانەت دەیان هەزار کەس بۆ دزەکردنی بەکۆمەڵ بۆ ناو خاکی ئیسرائیل ئامادە دەکەن.

بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیل هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت، هێرشبەران لە ئوردن، سوریا، یان هەردوو ڕێگاوە دەچنە ناو ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بەکۆمەڵ و دواتر بەرەو قودس پێشڕەوی دەکەن.

بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وای نێت جەختی لەوە کردەوە: "ئەم بیرۆکەیە لە هەموو شتێک تێدەپەڕێت کە تا ئێستا کردوویانە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP