هەرێم نیوز
جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی (حه‌ماس) ڕایگه‌یاند، قبوڵکردنی عەرەبی و ئیسلامی بۆ پلانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە پێش ئەو هەموارکردنانە هات کە بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردویەتی.
د. محەمەد ئەلهندی، جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "دەبێت کشانەوەی داگیرکەران بەرنامەی بۆ دابنرێت و بە ڕونی پەیوەست بێت بە ئازادکردنی زیندانییەکانەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بزوتنەوەکە گەرەنتی ڕونی دەوێت بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە" و جەختی لەوەکردەوە کە قبوڵکردنی عەرەبی و ئیسلامی پلانەکەی ترەمپ پەیوەستە بە پرسە بنەڕەتییەکەی پێش هەموارکردنەوەکانی نەته‌نیاهۆ.
29ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپ پلانی خۆی بۆ ئاشتی هەمەلایەنە بۆ پرسی فەڵەستین ڕاگەیاند، کۆشکی سپی پلانه‌كه‌ی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانی غەززە بڵاوکردەوە، لە پلانەکەدا داوای ئاگربەستی خێرا و کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر ئازادکردنی هەمو بارمتەکاندا، دواتر ئازادکردنی دیلەکانی فەڵەستینی.
پلانەکە بریتییە لە ئاوەدانکردنەوەی هەمەلایەنەی ژێرخان و نەخۆشخانەکانی غەززە بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی، پێکهێنانی حکومەتێکی ڕاگوزەری تەکنۆکرات و ناسیاسی لەژێر چاودێری "ئەنجومەنی ئاشتی" نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ترەمپ و سەرکردەکانی دیکە، هەروەها گروپه‌كانی غه‌ززه له چه‌م دابماڵرێن.
له پلانه‌كه‌دا باس له ده‌رچونی فه‌رمانی لێبوردن بۆ ئه‌ندامانی حه‌ماس كراوه ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت چه‌كه‌كانیان دابنێن، دواتریش پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئابوری غه‌ززه و گۆڕینی بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارام و ئاوه‌دان دانراوه، كه دواتر ده‌كرێت ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌نوسی فه‌ڵه‌ستین خۆش بكات.