دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

د.عەلی قەرەداغی داوایەک لە ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی دەکات

هەرێم نیوز

لەبارەی گرژییەکانی سوریاوە، د.عەلی قەرەداغی داوا دەکات "خوێنڕشتن رابگیرێت و خەڵکی مەدەنی بپارێزرێت و رێگری لە ئاشوب بکرێت و هەنگاوی ئاشتەوایی بنرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و داخستنی رێگای توندوتیژی."

د.عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی ، لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریاو سەركردایەتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كردووە، هیوای خواستووە پەلە بكرێت لە جێبەجێکردنی بڕگەكانی رێکەوتنی ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ بە گیانێكی ئیسلامی و نیشتمانی كە دانایی و بەرپرسیارێتی لەخۆیدا كۆبكاتەوە، بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و سەلامەتی تەونی کۆمەڵایەتی.

دكتۆر عەلی قەرەداغی، لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: داوا دەکەین خوێنڕشتن رابگیرێت و خەڵکی مەدەنی بپارێزرێت و رێگری لە ئاشوب بکرێت و هەنگاوی ئاشتەوایی بنرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و داخستنی رێگای توندوتیژی، چونكە نیشتمان ئەمانەتە لەگەردنی هەمووان، بەڵكو ئەرکە لەسەر هەموومان بەشداری لە هەستانەوەی سوریا بکەین و لە بەرامبەر پیلانەکانی دوژمنانمان بوەستینەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP