هەرێم نیوز
باڵیۆزی نوێی کۆریای باشوور لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و بە بۆنەی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشیی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.
ئهمڕۆ دووشەممە, مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور له عێراق كرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پيرۆزباييکردن له باڵیۆز، ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و ههموو پشتیوانییەکی حکومەتی ههرێمى كوردستانى بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
باڵیۆزی کۆریا، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
باڵیۆزی کۆریا، پیرۆزبایيی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەروەها دەستخۆشیی ئەنجامدانی پرۆژە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، لە سەرۆکی حکومەت کرد.