هەرێم نیوز
باشترکردنی تەندروستی دڵ، ئەو چەورییە فرە ناتێرانەی لە عەلی بابادا هەن، بەشدارن لە باشترکردنی دڵ بە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
,
زیادبوونی وزە، عەلی بابا سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتین و چەوری تەندروست و کاربۆهیدراتە، وزەیەکی خێرا و بەردەوام دەدات. بەتایبەت لە مانگە ساردەکاندا جەستەی مرۆڤ پێویستی بە سووتەمەنی زیادە هەیە بۆ ئەوەی گەرم بێت.
دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان
مادەی خۆراکی پێویست لەخۆدەگرێت، وەک ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەر. ئەم ماددە خۆراکیانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پشتگیریکردنی سیستەمی بەرگری، یارمەتیدەرن بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی زستان.
باشترکردنی ئاستی مەعریفی
عەلی بابا سێ جۆری بەهێزی نیاسین و ڕیسڤێراترۆل و ڤیتامین E لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە بەرزکردنەوەی کارەکانی مەعریفی مێشک.
زیادکردنی میتابۆلیزم
عەلی بابا مەنگەنیزی تێدایە و ڕۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی وزە و میتابۆلیزمدا. میتابۆلیزمێکی باش و کارا پێویستە بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست.
پاراستنی پێست
کەشوهەوای زستان دەتوانێت زیان بە پێست بگەیەنێت و ببێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران. ڕێژەی ڤیتامین E لە عەلی بابادا یارمەتی خۆراکدان بە پێست دەدات، پێست بە تەندروستی و شێدار دەهێڵێتەوە.