دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەشیر حەداد: به‌غداد ناتوانێت كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات

هەرێم نیوز

جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غدا زیاتر پڕۆسه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات، به‌غدا ناتوانێت كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات تا بگاته‌ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌ عێراق دواده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی مانگیش ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقيش دیاری بكرێت.

بەشیر حەداد، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: هێشتا رێکكه‌وتن نه‌كراوه‌ بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران، تا ئێستاش هیچ حكومه‌تێك له‌ عێراق له‌واده‌ی خۆی پێكنه‌هاتووه‌، بۆیە پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ش پێكهێنانی حكومه‌ت چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت.

بەشیر حەداد  دەڵێت، “پاڵپشتی و پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م بۆ یه‌كگرتنی نێو ماڵی كورد له‌ به‌غدا، چونكه‌ بارزانی هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنی نێوماڵی كورد بوە و ویستویەتی كورد به‌ یه‌كگرتویی بچێته‌ به‌غدا و به‌هێزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه‌ بكه‌ن”.

باسی لەوەشکرد،”گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غدا زیاتر پڕۆسه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات، به‌غدا ناتوانێت كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات تا بگاته‌ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر بكات، كارێكی هه‌ڵه‌یه‌ مه‌له‌فی هه‌رێم و به‌غدا تێكه‌ڵ بكرێن، كورد به‌ یه‌ك گوتار بچێته‌ به‌غدا پێگه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق، پێكهاته‌كانیش ناتوانن فشاری بخه‌نه‌ سه‌ر”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP