دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی هەرێم: 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتییمان ڕادەستی بەغداد کرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و 120 ملیارەکەی ڕادەست بەغدادکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەڕمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: داهاتی ناونەوتیی مانگی تشرینی یەکەمیان ڕادەستی بەغداد کردوە.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی  22 ی کانوونی یەکەمی 2025 بڕی 120,000,000,000 سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ، هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ و ناردنی 120 ملیار دینار له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌غدا مانگانه‌ی موچه‌ی ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP