دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

موچەی مانگی ١١ و ١٢ تاوتوێ دەکرێت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و دوو تەوەری سەرەکی و چارەنووسساز بۆ بژێویی هاووڵاتییان تاوتوێ دەکات.

لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەکات. تەوەری سەرەکی بریتییە لە بەدواداچوونی ورد بۆ شایستە داراییەکانی ساڵی ڕابردوو، بەتایبەت مسۆگەرکردنی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی (١١ و ١٢)ی ٢٠٢٥. هاوکات حکومەت کار دەکات بۆ داڕشتنی میکانیزمێک کە خەرجکردنی مووچەکانی تەواوی ساڵی ٢٠٢٦ بەبێ دواکەوتن مسۆگەر بکات.

سەرکەوتنی ڕێککەوتنی سێ قۆڵیی نەوت
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، باس لە جێبەجێکردنی "ڕێککەوتننامەی سێ قۆڵی" بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت. حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێککەوتنەکە بە سەرکەوتوویی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا:

• داتا و زانیاریی ورد دەربارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو دەخرێتە ڕوو.

• ئاماری ئەو داهاتە نەوتییەی کە ڕادەستی گەنجینەی فیدراڵیی عێراق کراوە، ئاشکرا دەکرێت.

• گفتوگۆ لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی ئەم ڕێککەوتنە دەکرێت کە کلیلی چارەسەری کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP