دواین هەواڵ

جیهان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

عەراقچی هەڕەشە دەکات؛ "ئەمەریکا لە نوقمکردنی کەشتیی دێنا پەشیمان دەبێتەوە"

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمەریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە واشنتن لە نوقمکردنی کەشتییە جەنگییەکەیان پەشیمان دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیامێکی هەڕەشەئامێزی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا عەراقچی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمەریکا پەشیمان دەبێتەوە لەو پێشینەیەی کە بە نوقمکردنی کەشتیی جەنگیی (دێنا) دروستی کردووە.

ئەم هەڕەشەیەی تاران دوای ئەوە دێت کە دوێنێ واشنتن بە فەرمی تێکشکاندن و نوقمکردنی ئەو کەشتییە جەنگییەی سوپای ئێرانی ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکان، کەشتییەکە لە نزیک ئاوەکانی کەناراوەکانی سریلانکا، لەلایەن ژێردەریاییەکی ئەمەریکییەوە بە تۆرپێدۆ کراوەتە ئامانج و لەناو براوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە گەورەیەدا، لانی کەم 100 ئەندامی هێزی دەریایی سوپای ئێران کوژراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP