دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: دەبێت بە شێوەیەکی کەسی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێراندا بکەم

هەرێم نیوز

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئاکسیۆس"، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە پێویستە بە شێوەیەکی کەسی بەشداری لە دیاریکردنی ڕێبەری داهاتووی ئێراندا بکات.

 ترەمپ لە بارەی جێگرتنەوەی ڕێبەری ئێرانەوە وتی: "ئەوان کاتەکانیان بە فیڕۆ دەدەن. کوڕی خامنەیی کەسێکی لاوازە و بۆ من قبوڵنەکراوە کە ئەو ببێتە جێگرەوەی باوکی."

ترەمپ جەختی کردەوە کە دەبێت هاوشێوەی سیاسەتەکەی سەبارەت بە "دێڵسی ڕۆدریگێز" لە ڤێنزوێلا، خۆی دەستوەردان لەم پرۆسەیەدا بکات و ئاماژەی بەوەش کرد کە: "ئێمە کەسێکمان دەوێت کە ئاشتی و هێمنیی بۆ ئێران بهێنێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP