دواین هەواڵ

جیهان‌

 06/02/2026

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەزووترین کات ئێران جێبهێڵن

هەرێم نیوز

باڵیۆزی دیجیتاڵی ئەمریکا بۆ ئێران لە نوێترین راگەیەندراودا داوای لە هاوڵاتییانی ئەمریکا کرد کە هەر ئێستا ئێران بەجێبهێڵن.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتییانی ئەمریکی کراوە خۆیان پلانێک بۆ دەرچوون لە ئێران دابنێن و پشت بە هاوکاری حکومەتی ئەمریکا نەبەستن.

هەروەها هۆشداری دراوە کە ئەگەری داخرانی شەقام و کەرەستەکانی گواستنەوەی گشتی و پچڕانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن هەیە، گەشتی ئاسمانیش لە سنووری ئێراندا سنووردارە.

باڵیۆزخانەی ئەلیکترۆنی ئەمریکا لە ئێران داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریکی کردووە ئەگەر رێگەی دەرچوونی ئاسمانییان نییە، ئەوا لە رێگەی زەمینی ئەرمینیا یان تورکیاوە لە ئێران بچنە دەرەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ لە عوممان دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەبچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP