دواین هەواڵ

جیهان‌

 06/02/2026

نهێنییەکانی ژووری دانوستانی مەسقەت ئاشکرا بوون

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا ئێران داواکارییەکانی ئەمەریکای سەبارەت بە یۆرانیۆم ڕەتکردووەتەوە و هەردوولا لەسەر هەڵوێستەکانیان سوور بوون، تەنها لەسەر "درێژەدان بە گفتوگۆ" ڕێککەوتوون.

ئەمڕۆ هەینی 6ی 2ی 2026، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریکی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی مەسقەتی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئێران لە دانوستانەکاندا ڕەتیکردووەتەوە کۆتایی بە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت یان یۆرانیۆمەکە بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی خاکەکەی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، تاران و واشنتن لەم گەڕەی دانوستانە ناڕاستەوخۆیانەدا "پێداگرییان کردووە لەسەر هەڵوێستەکانی ڕابردوویان و هیچ لایەکیان پاشگەز نەبوونەتەوە."

سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە، وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە داوە کە هەردوولا تەنها لەسەر یەک خاڵ هاوڕا بوون، ئەویش بریتییە لە "درێژەدان بە کارکردن بۆ چارەسەری دیپلۆماسی" بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP