دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نوری مالیکی: ئەولەوییەت هەڵوەشاندنەوەی حەشد نییە

هەرێم نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستەمی ئەمنی و بە یاسا دامەزراوە، بۆیە "ئەولەوییەت هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی نییە، بەڵکو چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتە."

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی 2ی 2026، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی داهاتووی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە: "ئەولەوییەتی ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی ئەم و ئەو نییە، بەڵکو چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یەکخستنی بڕیاری ئەمنییە."

مالیکی ئاماژەی بەوە کردووە کە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمییە، پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەبووە.

لەبارەی دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە، مالیکی هۆشداری دا و گوتی: "هەر قسەیەک لەسەر هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی، تەنها لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا دەبێت نەک بە پڕوپاگەندە و موزایەدەی ڕاگەیاندن."

لە کۆتاییدا مالیکی ڕوونی کردەوە کە هەر پەرەپێدانێکی حەشد گرنگە بۆ پاراستنی لە لاوازی و پشتگیریکردنی ئامادەباشیی شەڕکەری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP