دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی ئافرەتەکەی سلێمانی دەستگیرکرد

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕایگەیاند بکوژی ئافرەتەکەی شاری سلێمانی کە رۆژی رابردوو کوژرا، دەستگیرکرا.

دەزگای ئاسایش بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی دوێنێ ٢٠٢٦/٢/١٢ لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی، ئافرەتێک بەچوار فیشەک دەکوژرێت، لەسەر ئەم رووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری بکوژ.

ئاسایش دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لە رێگەی برایەک و زاوایەکی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای چاودێری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری بکوژ و دوو هاوکارەکەی دەستگیرکران.

بەوتەی ئاسایش لە ئێستادا تۆمەتباری بکوژ بەماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و هەروەها هەردوو تۆمەتباری هاوکاری پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP