دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع مەرسوومی سەرۆکایەتیی بۆ دامەزراندنی پارێزگاری حەسەکە دەرکرد

هەرێم نیوز

لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ چەسپاندنی ڕێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان ئیدارەی نوێی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سووریا، یەکەم مەرسوومی کۆماری بۆ دامەزراندنی پارێزگاری نوێی حەسەکە دەرکرد.

ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی مەرسوومێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، "نورەدین ئەحمەد عیسا" وەک پارێزگاری نوێی حەسەکە دەستنیشان کرا. لە مەرسوومەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندی ئەم بڕیارە بن و ئاسانکاری بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێ بکەن.

ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ دێت کە لە نێوان حکومەتی ڕاگواستنی سووریا و فەرماندەیی هەسەدە ئەنجام دران. بەپێی زانیارییەکان، هەردوولا لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتبوون کە گرنگترینیان ئەمانەن:

• پۆستی پارێزگار: پۆستی پارێزگاری حەسەکە بۆ پێکهاتەی کورد بێت (کە ئێستا جێبەجێ کرا).
• وەزارەتی بەرگری: دیاریکردنی بریکارێکی کورد بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا.
• ئیدارەی ناوخۆیی: پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP