هەرێم نیوز
مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا ڕایگەیاند، کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کارێکی "دژوارە" و جەختی کردەوە کە ئەنجامدانی مامەڵە لەگەڵ تاران ئاسان نییە.
ڕووبیۆ ڕوونی کردەوە کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکان، ئیدارەی ئەمریکا بەنیازی بەردەوامبوونە لەسەر ڕێگەی گفتوگۆ و نایەوێت پێشوەختە بڕیار لەسەر ئەنجامی دانوستانەکان بدات، ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمی دانوستانکاری ئەمریکا لە ڕێگادان و ئەنجامەکان دوای کۆبوونەوەکان دەردەکەون.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترەمپ لە پێشینەی کارەکانیدا ئەوەیە کە کێشەکان لە ڕێگەی "ئاشتییانە و دانوستانەوە" چارەسەر بکرێن، نەک پەنابردن بۆ بژاردەی تر.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژێک پێشتر، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکرێت، دەبێت "هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی" لەخۆبگرێت و تەنها بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم کۆتایی نەیەت.