هەرێم نیوز
ناتۆ چاودێرییە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران زیاد کردووە. ئەم هاوپەیمانێتییە گەشتە هەواڵگرییەکانی لە بنکەی قۆنیەی وڵاتی تورکیا چڕتر کردووەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن تەرکیزی ناتۆ لە ڕووسیاوە بۆ سەر ئێران گۆڕاوە. هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە زیادبوونی مەترسی هێرشی سەربازی ئەمریکایە بۆ سەر تاران.
ناتۆ فڕۆکەی جۆری ئاواکسی پێشکەوتوو بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە بەکاردەهێنێت.
ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان لە ناوەندی ئەنادۆڵەوە بەرەو سنوورەکانی ئێران زیادی کردووە.
تورکیا خۆی بۆ هێرشێکی ئەگەری ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات.
ئەم هێرشە فشار دەخاتە سەر تاران تاوەکو لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی پاشەکشە بکات. ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت، ئەوا ئەگەری هێرشی گەورەتر لە ئارادایە.
تورکیا داوای لە هەردوو لا کردووە کە گرژییەکان کەم بکەنەوە.
هاوکات سوپای ئەمریکا هێزێکی زۆری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکردووەتەوە. ئەم هێزانە 2 کەشتی فڕۆکەهەڵگر و چەندین فڕۆکەی جەنگی لەخۆدەگرن.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە هێرشی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکات. لەکاتێکدا دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ئێران لە هەوڵی ڕێککەوتنی نوێدان.
ترەمپ دەیەوێت تا سەرەتای مانگی 3 بگاتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
حکومەتی ئەنقەرە بە توندی نیگەرانە لە دروستبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا. تورکیا دەترسێت شەپۆلێکی نوێی کۆچبەران ڕوو لە وڵاتەکەی بکەن.
زۆربەی ئەم کۆچبەرانە ئەفغانی و پاکستانی نیشتەجێی ئێرانن. تورکیا ئێستا میوانداری نزیکەی 3000000 کۆچبەری سووری دەکات.
هاتنی کۆچبەری نوێ دەبێتە بارگرانییەکی گەورە بۆ سەر ئابووری تورکیا. تورکیا پلانی بەپەلەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاوارەکان نوێ کردووەتەوە. ئەنقەرە بیر لەوە دەکاتەوە لە ناو خاکی ئێران کەمپ بۆ ئاوارەکان دروست بکات.