هەرێم نیوز
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێی وایه حكومه‌تی ئێستای عێراق درێژه به هه‌مان رێچكه‌ی حزبی به‌عس ده‌دات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه دابڕێندراوه‌كان، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستور بۆی نییه هیچ گۆڕانكارییه‌كی كارگێڕی له‌و ناوچانه‌دا بكات.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا وتویه‌تی"ئەو هەواڵانەی لەسەر ناوچە دابڕێنراوەکان بڵاودەکرێنەوە، هه‌مویان نەخشەی پێشوەختەی حکومەتی ئێستای عێراق و عەرەبن لەدژی کورد کە هەمان ڕێچکەی حزبی بەعسە درێژەی پێدەدرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بۆ گۆڕینی دیموگرافیاو کەمکردنەوەی نفوسی کورد لە ناوچەکە، قادرکەرەم و دوزخورماتو خراونەتە سەر تکریت و ناویانناوە سه‌ڵاحه‌دین، قەرەتەپه کراوە بە قەزاو لە جەبارە دابڕێنراوەو خراوەتە سەر دیالە، مەیدان و بناری بەمۆ بۆ سەر خانەقی و خانەقیش بۆ سەر دیالە، لە هەمانکاتدا كوت و مه‌ندەلی و قازانیه و بلەروس خراونەتە سەر دیاله، لە درێژەی ئەو پیلانانەدا جەلەولا کراوە بە قەزا."
دەشڵێت، "ئەوە لەکاتێکدایە ماددەی 58ی دەستوری کاتیی و ماددەی 140ی دەستوری عێراق جێبەجێ نەکراوە، بۆیە عێراق بۆی نییە هیچ گۆڕانکارییەکی کارگێڕی لەناوچە دابڕێنراوەکان (ناوچەی ماددەی 140) بکات. پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕێگە بە عێراق نەدات ئەو دەستێوەردانانە بکات."
به‌قسه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، "لەگەڵ ئەو بەرنامە دوژمنکارانەی عێراقدا، کورد لەو سنورە بەرپرسیارن لەوەی کە دەگوزەرێت، چونکە ئەوەی جێگەی پرسیارە نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی کورد لە سنوری دیالەن، بەڵام چەند هەڵبژاردنێکە نەیانتوانیوە کورسییەکی پەرلەمان بۆ کورد مسۆگەر بکەن لەو سنورە."