دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی ئەوروپا و ژاپۆن هاوپەیمانییەک بۆ پاراستنی گەرووی هورمز ڕادەگەیەنن

هەرێم نیوز

پێنج وڵاتی زلهێزی ئەوروپا لەگەڵ ژاپۆن لە بەیاننامەیەکی هاوبەشیاندا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانیان کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026 هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و هۆڵەندا لەگەڵ ژاپۆن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەسەر ئاڵۆزییەکانی کەنداو بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا ئەو شەش وڵاتە ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەوڵە گونجاوەکاندا بکەن بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەت بە گەرووی هورمزدا.

هەروەها بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی ئەم دواییەی ئێرانیان کردووە کە کراونەتە سەر کەشتییە بازرگانییە بێچەکەکان لە ئاوەکانی کەنداودا.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا کراوە دەستبەجێ و بە شێوەیەکی هەمەلایەنە کۆتایی بە هێرشەکانی سەر
ژێرخانی مەدەنی بهێندرێت.

وڵاتە بەشداربووەکانی بەیاننامەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت پارێزگاری لە دامەزراوەکانی نەوت و غاز بکرێت و ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبنەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیاندا ئەو شەش وڵاتە داوایەکی توندیان ئاراستەی ئێران کردووە بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەستبەرداری دانانی مین ببێت لە ئاوەکانی ناوچەکەدا.
هاوکات هۆشداریشیان داوەتە تاران کە کۆتایی بە هەموو ئەو هێرش و هەوڵانە بهێنێت کە ئامانج لێیان داخستنی گەرووی هورمزە بەڕووی بازرگانیی جیهاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP