دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئێران خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا بەڕێوە دەچن

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران بە سەرکەوتوویی و بە خێراییەکی زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا بەڕێوە دەچن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزە دەریایی، ئاسمانی و چەندین سەرکردەی باڵای ئەو وڵاتەیان لەناو بردووە و فڕۆکەکانیان بەبێ هیچ بەربەستێک لە ئاسمانی ئێراندا دەفڕن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە نیازیان نییە هێزی سەربازیی زیاتر لە ناوچەکە یان لە هیچ شوێنێکی تری جیهان بڵاو بکەنەوە.

هاوکات ئاشکرای کرد کە داوای لە نەتانیاهۆ کردووە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران نەکاتە ئامانج و ئەویش پابەندی ئەو داواکارییە بووە، چونکە واشنتن دەیەوێت هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان لە بازاڕی وزەدا.

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، ترەمپ باسی لەوە کرد کە کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی هەیە سەبارەت بە مەترسییەکانی تاران و وتی: "پێم وایە هەموو وڵاتان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئێران هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP