هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کێشە تەکنیکییەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٤٠ بووە هۆی کوژانەوەی گشتی کارەبا، لەلایەن تیمەکانیانەوە لە ماوەی سێ کاتژمێردا چارەسەر کرا.
وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە، دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکە، گرفتێکی تر دروست بووە کە ئەویش کەمبوونەوەی ناردنی غازە لە کێڵگەی کۆرمۆڕەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا، بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کردووە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی هەرچی زووە گرفتی کەمیی غازەکە چارەسەر بکات و دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.