هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە فەرمانی دادوەر توانیویانە باندێکی مەترسیداری چوار کەسی دەستگیر بکەن کە پلانیان دانابوو بۆ ڕێگریکردن و دزینی پارە لە خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو.
تۆمەتبارەکان چاودێری وردی هاوڵاتییەکەیان کردووە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ژێر هەڕەشەی چەکدا هێرشیان کردووەتە سەری، بەڵام هێزەکانی ئاسایش دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنەکە و هەر چوار تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، باندەکە لە تۆمەتباران (م، ب، ع)، (س، م، ب)، (ع، م، أ) و (ع، م، أ) پێکهاتبوون و ئێستا ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە بۆ وەرگرتنی سزای خۆیان.