دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سوپای پاسداران: ئەمریکا لە شەڕی درێژخایەن دەترسێت بەڵام ئێمە ئامادەین

هەرێم نیوز

موحسین ڕەزایی، سەرکردەی دیاری سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کە تاوەکوو مافەکانی وڵاتەکەی بەتەواوەتی بەدی نەهێنرێن، دەستبەرداری کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز نابن، هاوکات دژایەتیی خۆشی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستەکە دەربڕی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 4ـی 2026، موحسین ڕەزایی، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، کە بەپێچەوانەی ئەمریکییەکانەوە کە ترسیان لە شەڕێکی درێژخایەن هەیە، ئێران بەتەواوی ئامادەکاری کردووە و ئەزموونێکی فراوانی لە شەڕە درێژخایەنەکاندا هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەرچەندە لە ئێستادا لە حاڵەتی ئاگربەست و بێدەنگیی سەربازیدان، بەڵام هەر هەوڵێک بۆ شەڕی زەمینی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەم لە ڕووی تەکنیکی و هەم لە ڕووی سەربازییەوە تووشی شکست دەبێت.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەو سەرکردەیەی سوپای پاسداران جەختی لەوەش کردەوە، کە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا پاشەکشە لە هیچ کام لەو دە مەرجە ناکەن کە بۆ دانوستانەکان دیارییان کردوون، تەنانەت ئەگەر ئەو سووربوونەش بە مانای سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بێت لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP