دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

بەغدا قەرەبووی قوربانیانی هێرشە سەربازییەکان دەکاتەوە؛ هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕە پارەیەک وەک قەرەبووی دارایی بۆ خێزانی شەهیدان و بریندارانی ئەو هێرشە سەربازییانە تەرخان بکات کە لەم دواییانەدا کراونەتە سەر خاکی عێراق، بڕیارەکە قوربانیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ـی ٤ـی ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، کە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی دراوە لەسەر تەرخانکردنی بڕە پارەیەک وەک شایستەی دارایی بۆ زیانلێکەوتووانی پەرەسەندنە سەربازییەکانی ئەم دواییە.

بەپێی بڕیارەکە، ئەم قەرەبووکردنەوەیە هیچ جیاوازییەک ناکات و سەرجەم ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە بەهۆی هێرشەکانەوە لە هەر شوێنێکی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP