دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

گورچیلەکانت بەبێدەنگی لەناودەچن! ٥ نیشانەی مەترسیدار کە پێویستە دەستبەجێ پشکنین بکەیت

هەرێم نیوز

گورچیلەکان وەک "فلتەری" جەستە کار دەکەن؛ ڕۆژانە نزیکەی ٢٠٠ لیتر خوێن دەپاڵێون بۆ ئەوەی ژەهر و پاشماوەکان لە جەستە بکەنە دەرەوە. کێشەی سەرەکی گورچیلە ئەوەیە کە تا %٩٠ی تواناکەی لەدەست نەدات، نیشانە گەورەکان دەرناکەون، بۆیە پێی دەوترێت "نەخۆشییە بێدەنگەکە".

 ئەو نیشانانەی کە نابێت بە سادەیی وەربگیرێن:

پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت، سەیری ئەم گۆڕانکارییانە بکە لە جەستەتدا:
1. کەفکردنی میز: ئەگەر دەبینیت میزو وەک کەفی سابوون وایە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە "پرۆتین" لە جەستەت دەچێتە دەرەوە و فلتەری گورچیلەکانت کون بووە.
2. ئاوسانی ژێر چاوەکان: کۆبوونەوەی ئاو و خوێ لە جەستەدا، یەکەمجار لە دەوری چاو و قاچەکاندا دەردەکەوێت.
3. تامی میتاڵ (ئاسن) لە دەمدا: کاتێک ژەهرەکان لە خوێندا کۆدەبنەوە (Uremia)، تامی خواردن دەگۆڕێت و هەست بە بۆنێکی ناخۆش دەکەیت لە دەمدا.
4. خورانی توندی پێست: کاتێک گورچیلە ناتوانێت هاوسەنگی کانزاکان ڕابگرێت، فۆسفۆر لە خوێندا زیاد دەکات و دەبێتە هۆی خورانی بێزارکەر.
5. کەمخوێنی و بێهێزی: گورچیلە هۆرمۆنێک دەردەدات کە یارمەتی دروستکردنی خڕۆکە سوورەکان دەدات؛ کاتێک سست دەبێت، تووشی کەمخوێنییەکی توند دەبیت.

 دوژمنە گەورەکانی گورچیلە:
• بەکارهێنانی زۆری ئازارشکێنەکان: خواردنی بەردەوامی (پڕۆفین، ڤۆڵتارین، ناپڕۆکسین) بەبێ ڕێنمایی پزیشک، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی سستبوونی کتوپڕی گورچیلە.
• خوێی زۆر: پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و وردە وردە موولوولە ناسکەکانی ناو گورچیلە تێکدەشکێنێت.

 چۆن گورچیلەکانمان بە گەنجی بهێڵینەوە؟
• ئاوی پێویست: مەرج نییە ٨ پەرداخ بخۆیت، بەڵکو سەیری ڕەنگی میزی خۆت بکە؛ ئەگەر زەردی کاڵ بوو، واتە ئاوی جەستەت تەواوە.
• کۆنترۆڵکردنی شەکرە و پەستان: ئەمانە دوو هۆکاری یەکەمی پەککەوتنی گورچیلەن لە جیهاندا.
• وەرزش: جووڵە یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات و فشار لەسەر گورچیلە کەمدەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP